74
بڕیار بوو رۆژی شەممە بەرواری (17-5-2025) یارییەکانی هەفتەی ٣٤ خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەستپێبکات، بەڵام بەهۆی ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە شاری بەغداد، یارییەکان بۆ رۆژی یەکشەممە دواخران.
یانەی نەورۆز لە هەفتەی 34ی خولەکەدا لە یاریگای خۆی میوانداری نەفتی بەسرە دەکات ، یارییەکە بە ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەدەچێت، ئەوەش دوای ئەوەی لیژنەی سزاکانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا کە سزاکانی ئامادەنەبوونی هاندەر لەسەر یانەی نەورۆز سوک بکات.
پێش ئەم یارییە نەورۆز بە کۆکردنەوەی ٤٢ خاڵ لە پلەی ١٢ ریزبەندیدایە و میوانەکەشی بە ٢٨ خاڵ پلەی ١٨ی ریزبەندی گرتووە.