بە بانگهێشتکردنێک، عەدنان درجال سەردانى یانەى مانچستەر سیتى دەکات و لە نزیکەوە پێشکەوتنەکانى ئەو یانەیە دەبینێت.
راپۆرتە رۆژنامەنووسیەکان لە عێراق ئاماژە بەوەدەکەن، عەدنان درجال بە سەردانێکى سێ رۆژە دەچێت بۆ یانەى مانچستەر سیتى لە شارى مانچستەرى ئینگلتەرا.
درجال بانگهێشتکراوە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ شێخ مەنسور بن زاید خاوەنى مان سیتى، بۆ گفتوگۆکردن لە چوارچێوەى دۆسیەى حسێن عەموتەى مەغریبى وەک بژاردەیەک بۆ ئەرکى راهێنەرایەتى هەڵبژاردەى عێراق.
ئامانجی سەردانەکە بۆ بینینی ئاسانکارییە پێشکەوتووەکانی یانە ئینگلیزییەکەیە و کۆبوونەوەیە لەگەڵ بەرپرسانی بەشی تەکنیکی و کارگێڕی، بۆ ئاگاداربوون لە میکانیزمەکانی بەڕێوەبردنی یانەکە و سود وەرگرتن لە ئەزموونە سەرکەوتووە جیهانییەکەی.
ئەمە لە کاتێکدایە، یەکێتى تۆپى پێى عێراق لە چەند رۆژى رابردوودا ئەبراهام ئارنۆڵدى ئوسترالى بە راهێنەرى نوێى هەڵبژاردەى شێرەکانى رافیدەین دەستنیشانکرد و ناوبراوى بە راگەیاندنەکان ناساند.