186
زووم…
هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر پیرۆزبای لە سورییەکان کرد بەبۆنەی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا.
ئیلهام ئەحمەد لەو بارەیەوە لە پەیامێکیدا لە ئێکس دەڵێت، هیوادارن هەلێک بێت بۆ داهاتووی هاووڵاتیانی سوریا، رەنگدانەوەی بڕیارەکەش ببێتە دەرفەتێک بۆ سەرجەم پێکهاتەکان.
هەروەها سوپاسی وڵاتی سعودیەی کردووە بۆ هەوڵەکانی بۆ لابردنی سزاکانی سەر سوریا.
کاردانەوەکان دوای ئەوە دێن، دوێنێ ترەمپ لە سەردانەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە سعودیە دەستیپێکرد، لابردنی سزاکانی لەسەر سوریا راگەیاند و گوتی، ئەم بڕیارە دەرفەتە بۆ دیمەشق.