54
زووم..
بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی جومهورییەت، یەدەگی فەرمیی بانکی ناوەندیی تورکیا لە مانگی ئازاردا بە بڕی 15 ملیار دۆلار دابەزیوە، کە گەورەترین دابەزینە لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی 2023ـەوە.
داتاکانی بانکی ناوەندیی تورکیا نیشانی دەدات، باڵانسی پارەدانەکانی ئەو وڵاتە لە مانگی ئازاردا زیاتر لە چوار ملیار دۆلار کورتهێنانی هەبووە، بەراورد بە کورتهێنانی چوار ملیار و 300 ملیۆن دۆلاریی مانگی شوبات کەمێک باشتر بووە، بەڵام هێشتا کورتهێنان لە ئاستێکی بەرزدایە.
لەنێو شۆکی سیاسی بەهۆی زیندانیکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکى گەورەشارەوانى ئەستەنبوڵ، وەبەرهێنەرانی تورکیا بە فرۆشتنی بەرفراوانی لیرە کاردانەوەیان نیشان داوە، حکومەتى تورکیا بۆ رێگرى لە دابەزنى زیاترى بەهاى لیرە لەماوەى ساڵێکدا 18 ملیار دۆلارى خەرج کردووە.