60
زوومی کلتووری
هونەرمەندی دیاری کورد، عەدنان کەریم، نوێترین پرۆژەی گۆرانییەکە بۆ هەڵەبجە، گۆرانییەکە ناوی ، بەیانیت باش هەڵەبجەیە و هۆنراوەکەی لەلایەن شاعیری گەورەی کورد، شێرکۆ بێکەسەوە نووسراوە و موزیک دانەر و ژەنیاری بەتوانا شەهرام جەسیم موزیکەکەی داناوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە زوومی کلتووریدا، شەهرام جەسیم رایگەیاند، من هەمیشە وەک موزیسیان ویستوومە کارێک بۆ هەڵەبجە بکەم، تێیدا خۆم بە دووربگرم لە لاوەنەوە و هەمیشە ئامانجم بووە جوانییەکانی هەڵەبجە بکەم بە هونەر نەوەک زامەکانی، چونکە هەڵەبجە شایەنی رێزە نەوەک بەزەیی.