زوومی کلتووری
بڕیارە مانگی داهاتوو بەشی هەشتەمی فیلمی ترسناکی سەجین’ بڵاوبکرێتەوە.
کۆمەڵە فیلمەکانی سەجین’ ، بە هۆی دیمەنە هەست بزوێن و راچڵەکێنەرەکانی و شێوازی گێڕانەوەی توانیویانە بینەران سەرسام بکەن و پێیان وابێت کە زیاتر فیلمەکان لە راستییەوە نزیکن تا دیمەنی فیکشن.
ناوەڕۆکی فیلمەکان لە سحر و جادووی رەشەوە سەرچاوە دەگرێت، فیلەمەکە بەرهەمی وڵاتی تورکیایە و بەرهەمی ستۆدیکانی تاف پیکچەرزە.
سەجین لە دەرهێنانی دەرهێنەری تورک، ئالپەر مێستچییە و بەشی حەوتەمی ئەم فیلمە بە پڕ بینەرترین فیلمی ترسناک دادەنرێت لە مێژووی سینەمای تورکیادا.
بەشی هەشتەمی فیلمەکە، باس لە خێزانێکی دڵخۆش دەکات کە خاوەنی دوو منداڵن، لە نەکاو بۆیان دەردەکەوێت جادووی رەش لە نێو ماڵەکەیاندا هەیە و وردە وردە بەرەو مردنێکی بە ئازاریان دەبات.
بڕیارە ئەم بەشە لە شەشی مانگی داهاتوو بڵاو بکرێتەوە