زووم..
موارد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە رایگەیاند، چەکدانان و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری، سەرەتایەکی نوێیە و دەستکەوتی قوربانیدانی شەهیدان و هەوڵەکانی ئۆجالانە.
قەرەیلان لە کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، کۆنگرەی دوانزەی پەکەکە کۆنگرەیەکی ئاسایی نییە، بەڵکو بەشێکی مێژوویی گرنگە لە مێژووی خەباتی پەکەکە و عەبدوڵا ئۆجالان.
بەگوتەی قەرەیلان، لەچەندین قۆناغدا هەوڵی لەناوبردن و پاکتاوکردنی پەکەکە دراوە، هەوڵیشدراوە پەیوەندی پەکەکە و ئۆجالان بپچڕێت، بەڵام بزووتنەوەکە بە نوێبوونەوە و گۆڕانکاری بەرەنگاری ئاڵنگارییەکان بووەتەوە و تێپەڕاندوون.
موارد قەرەیلان باسی لەوەشکردووە، هەوڵەکانی ئاشتی لە ساڵانی رابروودا بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ لەناوبردنی پەکەکە شکستیانهێناوە، هەروەها پەکەکەش نەیتوانیووە وەک پێویست وەڵامی هەوڵەکانی گۆڕانکاری و نوێبوونەوە بداتەوە وەک ئەوەی ئۆجالان دەیویست.