40
زووم..
کۆمسیۆن ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و حزب و لیستە تاکە کەسییەکانی تا رۆژی 20ـی ئەم مانگە درێژکردەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت، ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و حزب و لیستە تاکە کەسییەکان بۆ کورسی گشتی و پێکهاتەکان کە خوازیارن بەشداری هەڵبژاردنی 2025ـی پەرلەمان عێراق، تا کۆتایی دەوامی رۆژی سێ شەمەی داهاتوو کە دەکاتە 20ـی ئایار درێژکراوەتەوە.
لە رۆژی 15ـی نیسانەوە کۆمسیۆن دەرگای تۆمارکردنی ناوی حزب و هاوپەیمانییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کردەووەتەوە، ئەمە دووەمجارە وادەکەی درێژبکاتەوە.