94
زووم…
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ ئاشکرایکرد، تەنها لە 10 رۆژی ربردوودا لانیکەم حەوت کەس لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە لە سێدارەدراون، دووانیان کوردن.
بەگوێرەی ئامارەکانی هەنگاو، کورۆش جەلیلی 27 ساڵ کە خەڵکی کرماشانە و مێهران نەسریزەڕی 30 ساڵ کە خەڵکی سنەیە، پێشتر بەتۆمەتی کوشتنی بەمەبەست دەستگیرکراون، لە چەند رۆژی رابردووشدا لەسێدارەدراون.
لەسێدارەدانی ئەو دوو گەنجە کوردە بەشێوەی نهێنی بووە و رێگەیان پێنەدراوە دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاریان بکەن .
هەروەها ژنێک و دوو پیاو بە تۆمەتی کوشتنی بەمەبەست و دوو پیاوی دیکەش بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران، لەسێدرەدراون.