91
زووم…
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا داوا لە هەسەدە دەکات، دەستی دەستی بە دیمەشق نەکات و رێککەوتنەکەی نێوانیان جێبەجێ بکات.
شەیبانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لە ئەنقەرە گوتی، جێبەجێنەکردنی رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق، دۆخی پشێویی سوریا درێژدەکاتەوە ، چونکە بەگوێرەی رێککەوتنەکە پێویستە سەرجەم ناوچەکانی سوریا لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندیی وڵاتەکەدا بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە ئاڵۆز و هەستیارە، بەڵام گرنگە و ئەگەر جێبەجێ نەکرێت، دەرگا بۆ پشێویی زیاتر و دەستوەردانی دەرەکی و خواستی جوداخوازی دەکاتەوە.
بەگوتەی ئەسعەد شەیبانی، دیمەشق نایەوێت هەژموونی خۆی بسەپێنێت، بەڵکو سوریایەکی یەکگرتووی دەوێت.