53
زووم..
کەشناسیی هەرێمى کوردستان پێشبینیدەکات، ئەمڕۆ کەشی ئاسمان تاوەباران و هەورەبروسکەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی باشووری هەرێمى کوردستان.
بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسی، ئەمڕۆ کەشەکە زۆربەی کات هەوری تەواو دەبێ، لەگەڵ بوونی تاوەباران و هەورەبروسکە بەشێوەیەکی پچڕپچڕ لەناوچە شاخاوی و سنوورییەکان.
خێرایی با چالاک دەبێ لە زۆربەی کاتەکان تا کاتەکانی ئێوارە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ، زیاتر لەناوچەکانی باشووری هەرێمى کوردستان.
هەروەها دەستەی کەشناسیی عێراقیش پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ خۆڵبارین و تاوەباران ناوچە جیاوازەکانی عێراق بگرێتەوە و پلەکانی گەرماش نزم ببنەوە، رۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە و هەینییش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.