113
زووم..
رۆژنامەى سۆزجوى تورکى بڵاویکردووەتەوە، لە سبەینێوە نرخى بەنزین و گاز لە تورکیا گران دەکرێت، یەک لیتر بەنزین یەک لیرە و 50 قروش و یەک لیتر گازیش یەک لیرە و 30 قروش گران دەکرێت.
بەگوێرەى رۆژنامە تورکییەکە، لە سبەینێوە نرخى یەک لیتر بەنزین لە ئەنقەرە دەبێتە 47 لیرە و 40 قروش، نرخى لیترێک گازیش دەبێت بە 46 لیرە و 32 قروش.
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژانى 15 و 27ـی مانگى ئازارى ئەمساڵ دوو جارى دیکە نرخى سووتەمەنى لە تورکیا بەرزکراوەتەوە، لەوکاتەدا نرخى نەوت لە سەروو 70 دۆلارەوە بوو، هەرچەندە ئێستا نرخى نەوت لە خوار 65 دۆلارەوەیە، بەڵام بەهۆى بەرزى رێژەى هەڵاوسانەوە کە لەسەدا 37 پۆینت 86ـە، تورکیا ناتوانێت رێگە لە بەرزبوونەوەى نرخەکان بگرێت.