نەورۆز و هەولێر بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر و بەدواییەکدا بە نەفت و دیالە دۆڕان.
لە هەفتەى 31ى خولى ئەستێرەکانى عێراق، یانەى نەورۆز لە یاریگاى خۆیدا و بەبێ ئامادەبوونى هاندەران، میواندارى یانەى نەفتى کرد.
نەورۆز بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى دۆڕاند و تاکە گۆڵەکەش ئەحمەد خالید لە خولەکى 84دا تۆماریکرد.
بەم ئەنجامە نەورۆز بۆ 13یەمین جار لەم وەرزەى خولەکەدا تووشى شکست هات و لە ئێستادا بە 32 خاڵ و بەکاتى لە پلەى 12يەمدایە، نەفتیش، کە هەشت یارییە لەسەریەک تووشى شکست نەبووە، دواى سێیەم بردنەوەى لەسەریەک بە 49 خاڵ و بەکاتى گەیشتە پلەى شەشەم.
لە یارییەکى دیکەى هەفتەکە، یانەى هەولێر لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، رووبەڕووى یانەى دیالە بووەوە.
کۆلینز ئوبارى لە خولەکى 86دا لە رێگەى لێدانێکى راستەوخۆوە گۆڵێکى ناوازەى بۆ دیالەى خاوەن یاریگا تۆمارکرد و ئەنجامەکەش بە بردنەوەى دیالە بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر کۆتایى هات.
هەولێر دواى دوو بردنەوەى لەسەریەک جارێکى دیکە تووشى شکست بووەوە و لە ئێستادا بە 41 خاڵ و بەکاتى لە پلەى 13دایە، دیالەش گەڕایەوە بۆ بردنەوە و بە 32 خاڵ لە پلەى 17یەمدا دەبینرێت.