713
زووم..
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، لە سنووری ناحیەی عەربەت کارگەیەکی سوتەمەنی بەتۆمەتی پیسکردنی ژینگە درایە دادگا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بە تۆمەتی پیسبوونی ژینگە و بڵاوبوونەوەی دووکەڵ و بۆنی ناخۆش لە هەوادا، کارگەیەک لەلایەن بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى عەربەت رووبەڕووى دادگا کرایەوە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کارگەکە رێکخراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی و کێشەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
پاڵاوگەی نایاسایی لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن و زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێرن، بەگوێرەی زانیارییەکانی زووم تا ئێستا زیاتر لە 60 پاڵاوگە لە کۆی 138 پاڵاوگە لە پارێزگاکەدا داخراون.