زووم..
سەبارەت بە کۆنگرەی دوانزدەی پارتی کرێکارانی کوردستان و بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان، بەرپرسانی حکومی و حزبی هەرێمی کوردستان پەیامیان بڵاوکردەوە و پێشوازییان لە بڕیارەکانی ئەو حزبە کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە هەنگاوێکی چارەنووسساز ناوی برد و گوتی چاویان لهوهيه ئەم هەنگاوە بە هەنگاوی ديكهى ئەرێنی وەڵام بدرێتەوە.
ئامادەیی تەواوی هەرێمی کوردستانیشی دەردەبڕی بۆ پێشکەشکردنی ههر جۆرە هاوكارييهک بۆ سەرکەوتنی ئەم دەرفەتە مێژوويیە.
لای خۆشیەوە، لاهور شێخ جەنگی گوتی، کۆنگرەکە پێدانی بەهای زیاترە بە پرۆسەى ئاشتى و هەنگاوێکى ئەرێنییە بۆ دوورکەوتنەوە لە شەڕ و ئاڵۆزی.
گوتیشی، کورد لە ئەگەرى هەبوونى کەمترین ئاسۆ بۆ ئاشتى و چارەسەر، هەرگیز بیر لە چەک و شەڕکردن ناکاتەوە و لەمەودوا دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە بەرپرسیارێتیی گەورە و مێژووییان دەکەوێتە سەرشان.
هەروەها مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەنگاوێکی ئەرێنی بە ئاڕاستەی چارەسەری ئاشتییانە وەسفیکرد و هیوای خواست پرۆسەکە بگاتە ئەنجامێکی باش و لە بەرژەوەندی و خێری ناوچەکە و هەموو لایەک بێت.
لە لایەکی دیکەوە، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە رۆژێکی مەزنی گەلی کوردستان وەسفیکرد و گوتی، دەبێتە سەرەتای قۆناغێکی گرنگ لە مێژووی خەباتی گەلی کورددا.