78
زووم..
وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، پیرۆزبایی لە دەوڵاتی تورکیا دەکەین دوای خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، ئەم بڕیارە چرکەساتێکی گرنگە بۆ ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لە ئەنقەرەوە گوتی، بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە هەر بەتەنها بۆ ئاشتی و سەقامگیریی تورکیا گرنگ نییە، بەڵکو رۆڵێکی سەرەکیی لە ئاشتی و سەقامگیریی تەواوی ناوچەکەدا دەگێڕێت.
گوتیشی، بەناوی کۆماری عەرەبیی سوریاوە پیرۆزبایی لە دەوڵەتی تورکیا و خەڵکەکەی دەکەین، بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە چرکەساتێکی گرنگە بۆ ئاسایش و سەقامگیری.
لەباری دۆخی سوریا و ریککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشقیشەوە رایگەیاند، دیمەشق دەیەوێت لە رێگەی گفتوگۆوە و ئاشتییانەوە کێشەکان چارەسەربکرێن.