زووم..
لاهور شێخ جەنگی، پەیامێکی سەبارەت بە بڕیارەکانی کۆنگرەی دوانزدەی پەکەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت، کۆنگرەى پەکەکە پێدانی بەهای زیاترە بە پرۆسەى ئاشتى و هەنگاوێکى ئەرێنییە بۆ دوورکەوتنەوە لە شەڕ و ئاڵۆزی.
پێشوازی لە بڕیارەکەی پەکەکە دەکات و دەڵێت، لە ماوەکانی رابردوودا هانی پەکەکە و دەوڵەتی تورکیایان داوە لەبری خوێنڕشتن بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوساندن و ئاشتییانە ململانێی مێژووییان چارەسەر بکەن.
لاهور شێخ جەنگی دەشڵێت، کۆنگرەکەی پەکەکە بۆ چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە، نیازپاکیی کورد بەرامبەر دەسەڵاتدارانی تورکیا پیشان دەدات و نیشانەی ئاشتیخوازیی گەلی کوردە و لە ئەگەرى هەبوونى کەمترین ئاسۆ بۆ ئاشتى و چارەسەر، هەرگیز بیر لە چەک و شەڕکردن ناکاتەوە.
لاهور شێخ جەنگی دەشڵێت، دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە بەرپرسیارێتیی گەورە و مێژووییان دەکەوێتە سەرشان و پێویستە لەمەودوا بڕیارى خێرا و بوێرانە بدەن بە ئاڕاستەى چارەسەرى یەکجاریی کێشەى کورد و رێگە نەدەن پرۆسەکە لە هیچ شوێنێکدا ئاستەنگی بۆ دروست بێت، تاوەکو دەگاتە دوامەنزڵ و ئیتر بۆ هەمیشە کورد و تورک پێکەوە بە ئاشتى بژین.