70
زوومی کلتووری
بەرهەمهێنان و وێنەگرتنی وەرزی دووەمی زنجیرەی فاڵاوت کۆتایی پێهات.
وێنەگرتنی ئەم وەرزەی زنجیرەکە لە ناوەڕاستەکانی پایزی رابردوو دەستی پێکرد.
زنجیرەکە لە یارییەکی ڤیدیۆیی بە هەمان ناوەوە ئامادەکراوە و لەبارەی ژیانی ‘واڵت دولێر’ـە، کە چەند پەناگایەکی تایبەتی لە باشووری کالیفۆرنیا بۆ ئەو کەسانە درووستکردووە، دوای شەڕی ئەتۆم بە سەلامەتی ماونەتەوە.
وەرزی یەکەمی فاڵاوت لە نووسین و بەرهەمهێنانی ‘جۆنثن نۆلان’ و ‘لیسا جۆی’ بوو، زیاتر لە ٦٥ ملیۆن بینەری هەبوو، لە هەمانکاتدا کاندیدی ١٦ خەڵاتی ئیمی بوو.