زوومی کلتووری
سپایک ڵی، دەرهێنەری براوەی ئۆسکار، لەو باوەڕەدایە هەرگیز رێی تێناچێت لە سەردەمی ترەمپدا رێگە بە دروستکردنی فیلمی بیۆگرافی ماڵکم ئێکس بدرێت.
ئەم دەرهێنەرە لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ هۆڵیوود ریپۆرتەر، لەگەڵ نزیکبوونەوەی پیشاندانی فیلمی هایێست تو لەوێست ‘ گەڕاوەتەوە بۆ یادەوەرییەکانی لەگەڵ دروستکردنی فیلمی ‘ماڵکۆڵم ئێکس’ لە ١٩٩٢ـدا.
لی دەڵێ، حەزناکەم لەبارەی ئەگەرەکانەوە گومان بکات، بەڵام دەبێت ئەوەشیان بیربێت کە بەڕێوەبەری زۆربەی ستۆدیۆکانی هۆڵیوود لە مەڕاسیمی دەستبەکاربوونی ترەمپدا ئامادەبوون.
هەروەها گوتویشێتی: نایەوێت ناوی کەس بهێنن، بەڵام لە دنیایەکی لەم جۆرەدا دروستکردنی فیلمێکی وەک ماڵکم ئێکس رێی تێناچێت.
لی دەشڵێ، رۆژنامەکان دەخوێننەوە و دەبینن تەنانەت ئەو کەسانەشی دەنگیان بە ترەمپ داوە سەرسامن و دەڵێن ئەمە چی دۆخێکە! کاتێک گەشت بەتەواوی دنیادا دەکات، لە نێو فڕۆکەخانەکاندا خەڵکی دێن بۆلای و پێیدەڵێن سپایک چی بەسەر ئەمریکادا هاتووە!