47
زوومی کلتووری
خانمە ئەکتەری شۆخ و شەنگ شارلیز ثێرۆن کە بەتازەیی لە فیلمی زە ئۆڵد گارد توو ‘’ لەگەڵ خانمە ئەکتەر ‘ئوما ثرۆن’ نواندنی کردووە، ستایشی ‘ثرومان’ دەکات و دەڵێ، دەبوو بۆ فیلمەکانی ‘کیڵ بێڵ’ خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری ژنی پێبدرایە.
لە بارەی ئەم کارە نوێیەیانەوە ثرۆن دەڵێ، لە دوورەوە یەکترمان دەناسی، بەڵام ناسینی من بۆ ئەو لەو روانگەیەوە بوو یەکێک لە هەوادارە سەرسەختەکانی ثرۆمان بووم. هەمیشە حەزمکردووە لەگەڵیدا لە فیلمێکدا بەشداربم، چونکە کاتێک چوومە نێو دنیای فیلمە ئەکشنەکانەوە ئەو بۆ من مامۆستا بوو.
لەبارەی فیلمی کیڵ بێڵەوە دەڵێ، ئەو دەبوو بۆ ئەو فیلمە ئۆسکار بباتەوە، دۆخەکە بەجۆرێکە زیاتر پیاوان لەپای بەشدارییان لە فیلمە ئەکشنەکاندا ستایشدەکرێن. ئەوەی ثرۆمان کردی جێگەی باوەڕ نییە.