زوومی کلتووری
تۆم کروز، لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ گۆڤاری ‘سایت ئاند ساوند’ بۆ یەکەمجار چەند زانیارییەک لەبارەی بەشداریی لە فیلمی ‘ئایز واید شەت ‘ لە دەرهێنانی دەرهێنەری گەورەی مێژووی سینەما، ستانڵی کۆبرێک دەخاتەڕوو.
کروز دەڵێ، ئەزموونێکی زۆر باشبوو، بۆ دروستکردنی ئەم فیلمە زۆر بە پەرۆش بووم، زۆر باش شارەزای فیلمەکانی کوبرێک بووم و سیدنی پولاک منی پێناساندبوو، ستانلی فاکسێکی بۆ ناردم و منیش چووم بۆ ماڵەوە بۆلای و لە حەوشەی دواوەی ماڵەکەی بۆ ماوەی رۆژێک قسەمان لەبارەی فیلمەکەوە کرد.
کروز ئاماژەی بەوەشکرد، من زۆر باش کوبرێکم دەناسی، فیلمەکانیم بینیبوو، پێشتریش لەبارەی ئەوەوە لەگەڵ هەریەکە لە سکۆرسیزی و سیدنی پۆلاک قسەمکردبوو و دەمزانی چۆن فیلمەکانی دروستدەکات.
کروز بەردەوامدەبێ و گوتی: دەمزانی بۆ وێنەگرتنی فیلمەکە کاتێکی زۆرمان دەوێت، بەڵام کوبرێک دەیگووت ئەو پەڕی سێ چوار مانگ کاتی دەوێت، منیش پێمدەگووت لە خزمەتام هەرچەند کاتی بوێت، بە بۆچوونی من فیلمێکی سەرنج راکێش بوو، دەمویست ئەزموونی بکەم.