48
زوومی کلتووری
دوو ساڵ دوای دەرکردنی بڕیاری بێتاوانی لە دادگایەکی بەریتانیا، کێڤن سپەیسی، بۆ یەکەمجار بەشداری لە فیلمێکی سینەمایی دەکات و دەبێتە ئەکتەر لە فیلمی زە ئەوەیکینینگ.
بڕیارە فیلمەکە لە بازاڕی فێستیڤاڵی فیلمی کاندا بۆ فرۆشتن دابنرێت.
لەلایەن ‘مات هۆکینگز’ـەوە دەرهێنان و نووسینی بۆ کراوە و کۆمپانیای ‘کێملات فیلمز’ بەرهەمی هێناوە.
کێڤن سپەیسی، دوای ئەوەی لە ٢٠١٧ تۆمەتبارکرا بە دەستدرێژیی سێکسی، لە زنجیرەی ‘هاوس ئۆڤ کاردس’ دوورخرایەوە و دواتر یەکبەیەکی هەموو ئەو گرێبەستانەی هەڵوەشێندرانەوە لەگەڵ چەند پرۆژەیەکی جیاوازدا هەیبوو.