زووم..
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی مووچە دەستپێدەکات و دەستبەجێ لیستی مووچە بڵاودەکەنەوە، رەنگە پێش جەژنی قوربانیش مووچەیی مانگی پێنجیش رەوانە بکرێت
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی کە بۆ زووم قسەی کردووە دەشڵێت، بەربەستی ناردنی مووچە لابراوە، سودانی بەڵێنیداوە لە ئەمڕۆوە رێکارەکانی ناردنی مووچە دەستپێبکات و ئەمڕۆ یان سبەی بەغداد مووچە دەنێرێت.
سەرچاوەکەی زووم باسی لەوە کرد، لەگەڵ ناردنی پارە لەلایەن بەغدادەوە دەستبەجێ دوای نیو کاتژمێر لیستی مووچەی مانگی چوار بڵاودەکەنەوە.
هاوکات زوومی بەغداد لە لە 360 خولەکی زووم زانیاریی نوێی ئاشکرا و گوتی، ئەو بڕەی بەغداد بەنیازە بینێرێت نزیکەی 952 ملیار دینارە. بەگوێرەی وەزارەتی دارایی، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە 957 ملیار دینارە.
لەبارەی مووچە مانگی پێنجەوە ئەگەری ئەوە هەیە کە پێش جەژنی قوربان مووچە دابەش بکرێت. بەرپرسە باڵاکەی وەزارەتی دارایی ئەوەی پشتراستکردەوە، لەکاتى دابەشکردنى مووچەى مانگى چوار، لیستى مووچەى مانگى پێنج ئامادە دەکەن و پێشهاتى نوێ هەیە و چاوەڕوانن پێش جەژن بەغداد مووچەى مانگى پێنجیش بنێرێت.