101
زووم…
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، وڵاتەکەی بەڕوونی هۆشداری داوەتە سەرجەم لایەنەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی کە گەڕانەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان لێکەوتەی جددی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
عێراقچی دەڵێت، ئەم لێکەوتانە نەک تەنها کۆتایی بە رۆڵی وڵاتانی ئەوروپا لەم رێککەوتنەدا دەهێنێت، بەڵکو دەکرێت ببێتە هۆی گرژی و ئاڵۆزییەک کە گەڕانەوەی نەبێت.جەختیشیکردووەتەوە، سێ وڵاتە ئەوروپییەکە فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا دەبێت بپرسن چۆن دۆخەکە گەیشتووەتە ئەم دۆخە خراپە.
هۆشداریشیداوە کە کات بە خێرایی تێدەپەڕێت و شێوازی وەڵامدانەوە لەم ساتەوەختەدا داهاتووی پەیوەندییەکانی ئێران و ئەوروپا دیاریدەکات، ئێران ئامادەیە بۆ گۆڕینی دۆخەکە و هیوادارە هاوبەشە ئەوروپییەکانیشی هەمان ئیرادەیان هەبێت.