109
زووم…
لە یەکەم کاردانەوەدا لە بەرامبەر خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانى پەکەکە، عومەر چەلیک، گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانى دەسەڵاتدارى تورکیا رایگەیاند، دامەزراوە حکومییەکانی تورکیا بەشێوەی مەیدانی چاودێری پرۆسەکە دەکەن و قۆناغەکانی دەخەنە بەر دەستی ئەردۆغان.
عومەر چەلیک لە راگەیەندراوێکدا لە تۆڕى ئێکس دەڵێت، بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و رادەستکردنی چەک لەدوای بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان، هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەدیهێنانی تورکیایەکی خاڵی لە تیرۆر.
دەشڵێت، بڕیارى چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە سەرجەم لق و پۆپەکانى پەکەکە دەگرێتەوە و جێبەجێکردنی بە شێوەیەکی بەرجەستە و تەواو دەبێتە خاڵی وەرچەرخان.