زووم..
پارتى کرێکارانى کوردستان پەکەکە ئەنجام و وردەکاری و بڕیارەکانی کۆنگرەکەی کۆنگرەی 12ـی بڵاویکردەوە و بەگوێرەى ئەنجامەکەش، هەیکەلی رێکخستن هەڵدەوەشێنێتەوە و خەباتی چەکداری کۆتایی پێدەهێنێت.
لە راگەیاندراوێکدا پارتی کرێکارانی کوردستان دەڵێت، لە کۆنگرەی دوانزەوهەمینندا بڕیاردرا “هەیکەلی رێکخستنی هەڵبوەشێتەوە و خەباتی چەکداریش کۆتایی پێ بهێنرێت لەڕێی پرۆسەیەکی پراکتیکی کە لەلایەن رێبەر ئاپۆ جێبەجێدەکرێت و کۆتایی بە کارەکان لەژێر ناوی پەکەکەکە هێنرا.”
پەکەکە دەشڵێت، کۆنگرەکە گەیشتووەتە ئەو دەرئەنجامەی پرسی کورد لەڕێگەی دیموکراسییەوە چارەسەر بکرێت، “لەم سۆنگەیەشەوە کۆتایی بە ئەرکیی مێژوویی پەکەکە هێنرا.”
بەگوێرەی راگەیاندراوەکە، کۆنگرەکە لە دوو شوێنی جیاواز بەستراوە و 232 نوێنەر تاووتوێی سەرکردایەتی، هەیکەلی رێکخستن، خەباتی چەکداریی و پێکهێنانی کۆمەڵگەیەی دیموکراسی کراوە و “بڕیاری مێژوویی وەرگرت کە دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە بۆ بزووتنەوەی ئازادیمان.”
لە 27 شوباتی 2025 عەبدوڵا ئۆجالان داوای لە پەکەکە کرد چەکدابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە. رۆژی هەیینی رابردووش پەکەکە رایگەیاند 12ـهەمین کۆنگرەیان لە رۆژانی 5-7ـی ئەم مانگە بەستووە.