زووم..
رۆژنامەی جمهوریەتی تورکی رایگەیاند، تورکیا لەگەڵ پەکەکە “سەودا و مامەڵەی هەیە” و لەبەرامبەر چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستا (پەکەکە) حەوت هەزار ئەندامی پارتەکە ئازاد دەکرێن، رەزامەندیش لەبارەی دەوڵەتی کوردی دراوە.
تورهان سۆنمەز، سەرۆکی پارتی ئی یی دەڵێت، “سەودای دەوڵەت بەشێوەیەکە لەگەڵ پەکەکە، ئەوان چەکەکان دانێن و خۆیان هەڵوەشێننەوە، ئەمانیش لەرێگەی یاسای ئینفاز کە گۆڕانکاری تێدا دەکەن، حەوت هەزار ئەندامی پەکەکە ئازاد دەکەن هاوکات رەزامەندی دراوە بە دەوڵەتی کوردی.”
هەرچەندە تورکیا تا ئێستا بە فەرمی ژمارەی دەستگیرکراوانی ئەندامان و لایەنگرانی پەکەکەی بۆ رایگشتی رانەگەیاندووە، بەڵام بەگوێرەی میدیای تورکیا زیاتر لە هەشت هەزار و 500 کەس بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە پەکەکەوە لە تورکیا دەستگیرکراون.
رۆژی هەیینی رابردوو پەکەکە رایگەیاند، 12ـهەمین کۆنگرەیان لەنێوان 5-7ـی ئەم مانگە بەستووە و ئەمڕۆش ئەنجامی کۆنگرەکەی راگەیاند کە تێیدا هاتووە پارتەکە هەڵدەوەشێتەوە و خەباتی چەکداریی کۆتایی پێدەهێنن.