105
زووم..
سەرۆکی لیژنەی کلتووریی پەرلەمانی ئێران داوای جێبەجێکردنی یاسای حیجاب لە وڵاتە دەکات و هۆشداریشیدایە سەرۆککۆمار، کە دەبێت یاسای حیجاب جێبەجێ بکات.
مورتەزا ئاقاتارانی گوتیشی: ئەنجومەنی پارێزەران یاسای بنەڕەتی پەسەند کردووە و تەنها راگەیاندنی ماوە. سەرۆکی پەرلەمان دەینێرێت بۆ سەرۆککۆمار، ئەگەر سەرۆککۆماریش راینەگەیاند، ئەوا دوای 15 رۆژ سەرۆکی پەرلەمان خۆی رایدەگەیەنێت.
سەرۆکی لیژنەی کلتووریی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، هەندێک کەس ئەم یاسایە بە هۆکاری نائارامی دەزانن، بەڵام ئەرکەکانی خودا نابێتە هۆی سەرئێشە.
ئەو جەختی کردەوە، کە یاسای حیجاب و چاودێریکردن و کۆنتڕۆڵکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بابەتە گرنگەکانن.