469
زووم..
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، رۆژانە حاڵەتی گومانلێکراوی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستاندا بەدیدەکرێت، بەڵام تا ئەنجامدانی پشکینینەکان، پشتڕاست نابێتەوە.
دەشڵێت، ئەو نەخۆشەی دوێنێش گیانی لەدەستدا باری تەندروستی ناجێگیر بوو و تووشی خوێنبەربوونێکی بێ کۆنترۆڵ بووبوو.
گوتیشی، ئەگەری مردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون نزیکەی لەسەدا 60 و داواشی لە هاووڵاتیان کرد رەچاوی رێنماییەکان بکەن و لە کاتی هەبوونی هەر نیشانەیەک سەردانی نەخۆشخانە بکەن.