242
زووم..
سادق عوسمان، گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانیی کوردستان بە زوومی راگەیاند، هیچ خانەنشینێک بێ تەواوکردنی تەمەنی 60 ساڵی خانەنشین نەکراوە، ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە گوایە هەزاران فەرمانبەر دوای تەواوکردنی 59 ساڵی راستەوخۆ لە 60 ساڵیدا خانەنشینکراون.
سادق عوسمان، دەڵێت، هەموو ئەو فەرمانبەرانەی بەگوێرەی رێنماییە نوێیەکانى خانەنشینی یەکگرتووی عێراق خانەنشینبوون، تەمەنی 60 ساڵیان تەواوکردووە و لە کۆتا رۆژى تەمەنی 60 ساڵیدا کاری وەزیفیان جێهێشتووە و خانەنشینکراون.
گوتەبێژی خانەنشینان گوتیشی، ئەمساڵ فەرمانبەرانی لەدایکبووی 1965 خانەنشین دەبن، بۆ نموونە فەرمانبەرێک لە دایکبووی 11 مانگی پێنجی ساڵی 1965 بێت، ئەمڕۆ دوای کۆتاییهاتنی دەوام خانەنشین دەبێت، چونکە تەمەنی 60 ساڵی تەواودەکات و لە بەیانییەوە پێدەنێتە تەمەنی 61 ساڵییەوە