زووم..
عەمار حەمەد، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، بەرزبوونەوەی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار، بەهۆی سیاسەتەکانی حکومەتەوەیە بە ئاڕاستەی سەقامگیریی دارایی.
عەمار حەمەد بە رۆژنامەی سەباحی گوتووە، بەرزبوونەوەی بەهای دینار، رەنگدانەوەی سیاسەتی سەرکەوتووی نەختینەیی حکومەتی عێراقە بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە بازاڕە نافەرمییەکانی دراو. هەروەها فەراهەمکردنی سەرچاوەی پارەدارکردنی شەفاف و پارێزراو بۆ بارزگانیی دەرەکی.
بەگوتەی جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، سیاسەتە داراییەکانی حکومەت وایکردووە، ناوەندە بازرگانییەکان لە رێگای فەرمییەوە دۆلاریان بەدەستبگات بەبێ ئەوەی پێویست بکات پەنا بۆ بازاڕە ناڕێکخراوەکان ببەن.
جەختی لەوەشکردووەتەوە، بانکی ناوەندی بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ باشترکردنی کەرتی بانکی لە عێراق کە بنەمایەکی سەرەکی گەشەی ئابوورییە.