90
زووم..
بەگوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی کۆڵبەرنیوز، دۆینێ هێزە ئەمنییەکانی رژیمی ئێران لە ناوچەی سنووری دوپلۆرەی مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆمەڵێک کۆڵبەریان کردووەتە ئامانج و کۆڵبەرێکی 24 ساڵە بە ناوی ئارمان عەلیزادە، خەڵکی گوندی گورجە، گیانی لەدەستداوە.
کۆڵبەرەکە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە و لە ئێستادا تەرمی ئارمان بۆ نەخۆشخانەی مەریوان گواستراوەتەوە.
ئامارەکان دەریدەخەن، کە لە ساڵی رابردووی هەتاویدا، 183 کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی سنە، ورمێ و کرماشان کوژراو و بریندار بوون، کە 78%یان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان بووە.
لەم ژمارەیە، 52 کۆڵبەر کوژراون و 131 کەس بریندار بوون، کە 11 کەسیان منداڵی ژێر 18 ساڵ بوون.