91
زووم..
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا ستایشى دانوستانەکانى نێوان وڵاتەکەى و چین دەکات، کە لە جنێڤى پایتەختى سویسرا بەڕێوەدەچێت، لەبارەى کۆبوونەوەکەى دوێنێ دەڵێ، گفتوگۆکان بەرهەداربوون.
دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕى تروس سۆشیاڵ نووسیویەتى، دانووستانەکانى دوێنێ لەگەڵ چین لە کەشێکى دۆستانەدا بەڕێوەچوو، زۆر بەرهەمداربوو لەسەر زۆر شت گەیشتووینەتە رێککەوتن، دەمانەوێت زیاتریش ببینین، ئەوە بۆ هەردوولا باشترە، دەمانەوێت چین زیاتر بە رووى بازاڕى کارى ئەمریکادا بکرێتەوە، لەو رووەوە هەنگاوى باشیان بڕیوە.
بەگوێرەى ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز، ئەمڕۆ لە هەمان شوێن واتا لە جنێڤى پایتەختى سویسرا، گەڕى دووەمى دانوستانەکانى نێوان ئەمریکا و چین بەڕێوەدەچێت.