66
زووم..
بە گوێرەی راپۆرتی ماڵپەری جومهورییەت، رۆژنامەنووس چەتینەر چەتین بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی، رایگەیاند: بە ئەگەری زۆرەوە ئەمڕۆ پەکەکە ئەنجامەکانی کۆنگرەکەی ئاشکرا دەکات.
ئەم رۆژنامەنووسە کاتی بڵاوبوونەوەی راگەیەندراوە چاوەڕوانکراوەکەی پەکەکەی لە پەخشی راستەوخۆی تەلەڤیزیۆنیدا راگەیاند و گوتی، ئەمڕۆ کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ بە بۆنەی رۆژی جیهانیی دایک بڵاودەکرێتەوە.
زۆرێک لە میدیا تورکییەکان دوای راگەیاندنی کۆنگرەی پەکەکە چاوەڕێی ئەنجامەکانی دەکەن و پێشبینی دەکەن ئەمڕۆ قەندیل راگەیەندراوێک لەسەر کۆتاییهێنان و چەکداماڵین بڵاوبکاتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا وەک کاردانەوە بۆ کۆنگرەی پەکەکە گوتی: ئەگەری هەیە لە هەموو ساتێکدا هەواڵی خۆش وەربگرین.