زووم…
سەرچاوەیەکى باڵا لە وەزارەتى دارایى هەریمى کوردستان بە زوومى راگەیاند، وەزارەتى دارایى عێراق بەڵێنێکى سەرپێیى پێیانداوە، تا رۆژى سێشەممە مووچەى مانگى چوار بنێرێت.
سەرچاوەکەى زووم گوتیشى، بڕیار نییە، هیچ شاندێک بۆ پرسى مووچەى مانگى چوار بچێتە بەغداد، لەبەرئەوەی مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانی هەرێمى کوردستان، خۆى لەسەر خەتە.
دەشڵێ، وەک وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان، رازى نابن یەک دینار کەمتریان لە مووچەى مانگەکانى پێشوو پێبگات، یەک دینارى دیکەش بۆ مانگى سێ لە داهاتى ناوخۆ نانێرن.
سەرچاوەکە دەشڵێ، دواخستنى ناردنى مووچەی مانگى چوار بۆ ئەوەیە، پێش جەژنى قوربان مووچەى مانگى پێنج نەنێرن، چونکە ئەگەر سەرقاڵ نەکرانایە بە کێشەى مووچەى مانگى چوارەوە، دەبووایە ئەمڕۆ، گەنجینەکانیان ئاگادار بکردایەتەوە بۆ ئامادەکردن و بەستنى مووچەى مانگى پێنج، چونکە ئەوە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیرانە، دەبێ هەموو 10ـى مانگێک لیستى مووچە ئامادە بکرێت.