تایبەت – زوومی کلتووری
ئەمە شیعرە بەناوبانگ و نایابەکەی مامۆستا ‘خاڵە قازی’ـیە. ئەو شاعیرەی بە شیعری ‘دوو کۆ دوو نابێ بە چوار دەبێ بەیەک’ توانی سنووری هەر چوار پارچەی کوردستان ببڕێت و هەموان وەک سروودێکی نیشتیمانی بیڵێنەوە.
نادر قازی ناسراو بە خاڵە قازی، خەڵکی شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانە لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە سەرقاڵی نووسینی شیعرە.
لە ئێستادا ئەم شاعیرە دووچاری نەخۆشی شێرپەنجە بووە و دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە، لە لێدوانێکی تایبەت بە زوومی کلتووریدا لەبارەی نەخۆشییەکەیەوە خاڵە قازی ئاماژەی بەودا کە دووچاری نەخۆشی شێرپەنجەی پەنگریاس بووە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە و دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە.
هەواڵی نەخۆشکەوتنی ئەم شاعیرە، بووەتە بابەتی گەرمی نێو سۆشیال میدیا و لەلایەن کۆمەڵێ لە نووسەران ورۆشنبیرانی کوردەوە، کەمپینێکی هاوکاری بۆ رێکخراوە تا بتوانن یارمەتیدەریبن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە.
لەسەر ئەم کەمپینە خاڵە قازی تایبەت بە زوومی کلتووری راگەیاند’ سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم، بەڵام لە راستیدا من پێویستم بە کۆمەک و هاوکاری نییە، بەڵكو هیوادارم لە جێی کۆمەک، ناوەندێک یان کەسانێک هەبن، مافی بەرهەمەکانم بکڕنەوە و بەبێ ئەوەی هەست بە شەرمەزاری بکەم، بە حەقی خۆم و لەو رێگەیەوە پێداویستییەکانی ژیانم دابین بکەم’.
خاڵە قازی تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار غەزەلی هەیە و ١٥٠ شیعری شاعیرانی وەک ‘مەلانا و سەعدی’ وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.