زوومی کلتووری
خوشکی ئەمیر حوسێن مەقسودلوو ناسراو بە تەتەلو گۆرانیبێژی ناسراوی ئێران دەڵێ، سەپاندنی سزای لەسێدارەدانی براکەی پشتڕاستکراوەتەوە.
خوشکەکەی تەتەلو لە لە ئینستاگرامەکەی خۆیەوە ئاماژەی بەوەداوە، ئەو وڵامەی چاوەڕێیبوون وەریاننەگرت، بڕیاری سزای لە سێدارەدانی تەتەلو وەک خۆی قبووڵکراوە ، بەڵام بێ هیوا نەبوون. هاوکات تەتەلو لە نامەیەکدا لە زیندانەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانەکەی نزیکە.
پێشتر ئەسغەر جەهانگیر گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، هەواڵی سەپاندنی سزای لەسێدارەدانی بۆ تەتەلو بەتۆمەتی سوکایەتی بە پەیامبەری ئیسلام رایگەیاندبوو.
ئەم گۆرانیبێژە لە ٢٠٢٣ لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە رادەستی ئێران کرایەوە. دوای دادگایی کردنی بەتۆمەتی هاندان بۆ خراپە و دژایەتی لەگەڵ حکومەتی ئێران سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو.
ئیلهام رەحیمی فەر پارێزەری تەتەلو، پشتڕاستیکردووەتەوە کە سەرەڕای بەدواداچوونەکان، هێشتا هیچ رەزامەندییەکیان وەرنەگرتووە بۆ ئەوەی بزانن دەبێت چی رێوشوێنێکی تر بگرنەبەر.