زوومی کلتووری
پاپا لیۆی ١٤ـهەم، کە یەکەمین پاپای ئەمریکاییە بە درێژایی مێژوو، پێش ئەوەی کاردیناڵەکان کۆببنەوە بۆ هەڵبژاردنی پاپایەکی نوێ، بەدیار فیلمی کۆنکلەیڤـوە دانیشتووە و فیلمەکەی بینیوە.
ئەم فیلمە لە دەرهێنانی ‘ئێدوارد بێرگەر’ـە و لە بارەی کۆبوونەوەی گەورەی کاردیناڵەکانە بۆ هەڵبژاردنی پاپایەکی نوێ.
لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی ‘ئێنبی سی نیوز’ برایەکی پاپا دەڵێت، پێشکۆبوونەوەی کاردیناڵەکان، بە پاپام گووت، فیلمی کۆنکڵەیڤـت بینیوە، تا بزانی چۆن هەڵسووکەوت دەکەیت؟ ئەویش پێی گووتم، بەڵێ بە تازەیی سەیرم کردووە.
لە هەڵبژاردنی پاپای نوێدا ١٣٣ کاردیناڵ لە تەواوی دنیاوە بەشداربوون، یەکێک لەم کاردیناڵانە بە بڵاوکراوەی ‘پۆلەتیکۆ’ـی گووتووە، پێش کۆبوونەوەیان پێشنیازی ئەوە بۆ هەموویان کراوە سەیری فیلمەکە بکەن.
ئەم کاردیناڵە گووتبووشی: فیلمەکە ئەزموونێکی زۆرباشە بۆ هەموومان تا بە وردی و ئاگاییەوە لەوە تێبگەین بزانین چی روودەدات و چۆن رەفتا بکەین.