49
زووم..
وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 64 ملیۆن گەشتیار لەو وڵاتە لە رێگەی ئاسمانییەوە گەشتیان کردووە و ئاستێکی نوێی تۆمار کردووە.
عەبدولقادر ئۆراڵ ئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد، ژمارەی فڕینی فڕۆکەکان لە فڕۆکەخانەکانی تورکیا بەراورد بە ساڵی پێشوو لەسەدا هەشت زیادیکردووە.
گوتیشی: فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ لە ماوەی چوار مانگدا خزمەتی بە 25 ملیۆن گەشتیار کردووە و بە تۆمارکردنی زۆرترین گەشت لە ئێستادا پلەی یەکەمی هەیە لە ئاستی هەموو فڕۆکەخانەکانی ئەوروپا.