66
زووم..
لە کاتێکدا زۆرێک لە وڵاتان وزەی ئەتۆمی وەک سەرچاوەیەکی پاکی کارەبا بەکاردەهێنن، بەشی ئەم وزەیە لە بەرهەمهێنانی کارەبای ئێران زۆر کەمە و تەنها 1.7% پێکدەهێنێت.
بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی خوب، ئێران تەنها یەک وێستگەی ئەتۆمی کارەبای هەیە، ئەویش لە پارێزگای بوشەهرە.
هۆکارەکانی ئەم کەمییە بریتین لە گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان، تێچووی زۆری دروستکردن، نەبوونی پلانی درێژخایەن، پشتبەستنی زۆر بە غازی سروشتی، کێشە ئابوورییەکان و فشارە سیاسی و ئەمنییەکان.
بۆ زیادکردنی بەشی وزەی ئەتۆمی، ئێران پێویستی بە وەبەرهێنانی زیاتر، پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای خۆماڵی و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی وزە هەیە.
بەڵام زۆربەی بەرپرسانی ئێران، هۆکاری پیتاندنی بەرزی ئەتۆم دەگەڕێننەوە بۆ کەرتی خزمەتگوزاری وەک دابینکردنی کارەبا.