30
زووم..
کارۆلاین لیڤیت گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی کتێبخانەی کۆنگرێسی لە پۆستەکەی دوورخستووەتەوە کە یەکەم ژن و یەکەم ئەمریکی بە رەچەڵەک ئەفریقی بوو ئەو پۆستەی پێبدرێت.

کارلا هایدن لەنێو کتێبخانەی کۆنگرێس
کۆشکی سپی، کارلا هایدن سەرۆکی کتێبخانەی کۆنگرێسی بەوە تۆمەتبار کردووە، دەستپێشخەری مشتومڕاوی بۆ برەودان بە هەمەجۆری و یەکسانیی پێشکەشکردووە و کتێبی نەشیاوی بۆ منداڵان لەنێو کتێبخانەکە داناوە.
لیڤیت بە رۆژنامەنووسانی گوت، سەرۆک مافی ئەوەی هەیە بڕیاری لەم شێوەیە بدات و مافی خۆیەتی، پێیانوانییە کارلا خزمەتی بەرژەوەنییەکانی ئەمریکا بکات.
ئەم هەنگاوە کاردانەوەی زۆری دیموکراتەکانی لێکەوتووەتەوە و ترەمپ بە هەوڵدان بۆ بێدەنگکردنی دەنگە ئۆپۆزسیۆنەکان تۆمەتبار دەکەن