27
زووم..
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەربارەی زیانەکانی واشنتن لە ئۆپراسیۆنەکانی بۆسەر حوسییەکانی یەمەن بە کەناڵی ئەی بی سیی ئەمریکی گوتووە، زیاتر لە یەک ملیار دۆلار زیان بەر ئەمریکا کەوتووە.
ئەو بەرپرسە دەڵێ، جگە لەو پارە زەبەلاحە، ئەمریکا حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەدەستداوە و سێ فڕۆکەی لە جۆری ئێم کیو 9رایپێری، لەنێوچووە.
شەشی ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ حوسییەکانی یەمەن گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ راگرتنی هێرشەکانیان، لە بەرامبەردا حوسییەکان هێرشەکانیان لە دەریای سوور رادەگرن.
هێرشەکانی ئەمریکا لە 15ـی مانگی رابردووەوە دەستیپێکردبوو، بەگوێرەی ئامارە بڵاوکراوەکانی پنتاگۆن، زیاتر لە هەزار ئامانجی حوسییەکان کراونەتە ئامانج.