44
زووم..
سەبارەت بە 12ـیەمین کۆنگرەی پەکەکە، فراکسیۆنی دەم پارتی رایگەیاند، بڕیارە مێژووییەکانی کۆنگرەی پەکەکە لە ئاسۆی ئاشتی لە تورکیا نزیکیان دەخاتەوە و هەنگاوێکە بۆ سەرلەنوێ گەشەکردنی ئاشتی و سیاسەتیی دیموکراتی.
فراکسیۆنەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، ئەمڕۆ شایەتحاڵی رووداوێکی مێژوویین سەبارەت بە یەکێک لە گرنگترین و هەستیارترین وەرچەرخانەکانی مێژووی نزیکی تورکیا. پێویستە هەموو دامەزراوەکانی سیاسەتی دیموکراتی، لە سەرووی هەموویانەوە پەرلەمانی تورکیا، بەرپرسیارێتیی هەڵبگرن بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و دیموکراتیزەکردنی راستەقینەی تورکیا.
دەم پارتی دەشڵێت، باوەڕیان وایە دوای ئەو وەرچەرخانە مێژووییە، لاپەڕەیەکی نوێ لە رێگای ئاشتییەکی سەربەرزانە و چارەسەرییەکی دیموکراتیدا هەڵدەدرێتەوە.