ئەمشەو ئەى سى میلان میواندارى بۆلۆنیا دەکات، شەممەش لازیۆ و یۆڤانتۆس ڕووبەرووى یەکدەبنەوە.
ئەمشەو کاتژمێر نۆ و ٤٥ خولەک، بە یارى نێوان ئەى سى میلان و بۆلۆنیا لە یاریگاى سان سیرۆ، کێبڕکێکانى هەفتەى 36ى خولى پلە یەکى ئیتاڵیا دەستپێدەکات.
میلان هەوڵ دەدات سوود لە یاریگا و هاندەرەکانى وەربگرێت و سێیەم بردنەوەى لەسەریەک تۆماربکات و سەرکەوتن بۆ پلەى هەشتەمى ریزبەندى خولەکە بەدەستبهێنێت، گەرچى بەشێوەیەکى کاتیش بێت.
لە یارى چوون لە هەفتەى نۆیەمى خولەکە، کە لە یاریگاى ریناتۆ دال ئارا بەڕێوەچوو، بۆلۆنیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى لە میلان بردەوە.
یارییەکەى ئەمجارەیان پێنج رۆژ پێش یارى کۆتایى نێوانیانە لە جامى ئیتاڵیا، کە 14ى ئەم مانگە لە یاریگاى ئۆڵمپیکۆ لە رۆماى پایتەخت بەڕێوەدەچێت.
سبەینێ شەممەش چەند یارییەکى دیکەى هەفتەکە دەکرێن، لە گرنگترینیاندا کاتژمێر حەوتى ئێوارە، هەردوو یانەى لازیۆ و یۆڤانتۆس لە یاریگاى ئۆڵمپیکۆ یارى دەکەن.