زووم..
میدیاى فەرمى پارتى کرێکارانى کوردستان پەکەکە بڵاویکردەوە، کە پەکەکە، کۆنگرەی 12ـەمین لە نێوان رۆژانی 5-7ـی ئایار بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو.
بە گوێرەى میدیاى فەرمى پەکەکە، کۆنگرەکە لە ناوچەکانى هەرێمى مێدیا ئەنجامدراوە و چەند بڕیارێکى تێدا دراوە، بڕیاریشە بەم نزیکانە ئەنجامەکانى بۆ راى گشتى ئاشکرابکرێت.
دەقى بەیاننامەى کۆنگرەی 12ـی پارتی، کە میدیاى فەرمى بڵاویکردووەتەوە
کۆنگرەی دوازدەهەمی پارتی لە ناوچەکانی پاراستنی مێدیا لە نێوان 5-7ی ئایاردا بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو، کۆنگرە لە دوو ناوچەی جیاواز بە هاوتەریب بەڕێوەچوو، بە بەشداریی نوێنەرانی نوێنەرایەتی سەرجەم بوارەکانی کار.
کۆنگرەی دوازدەهەمی پەکەکە لەسەر بانگەوازی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان کۆبووەوە. کۆنگرە بە حەسرەت و ڕێزەوە سڵاوی لە ڕێبەر ئاپۆ کرد، دیدگا و پێشنیارەکانی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ کۆنگرە خوێندەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ کرد.
هەروەها لە کۆنگرەکەدا کورتە ڕاپۆرتی کۆمیتەی ناوەندی پارتی خوێندرایەوە و گفتوگۆی لەسەر کرا.
لەو چوارچێوەیەدا کۆنگرەی دوازدەهەمی پەکەکە، لەسەر بنەمای بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ، بڕیاری مێژوویی گرنگی سەبارەت بە چالاکییەکانی پەکەکە گرت.
دوازدەهەمین کۆنگرەی پارتی، کە لە مانگی شەهیدان، گوڵان بەڕێوەچوو، بە ڕێز و خۆشەویستی و سوپاسگوزارییەوە یادی شەهیدە قارەمانەکانی خەباتی مێژوویی 52 ساڵەی کردەوە.
داوای لە گەلی نیشتمانپەروەرmان و هەموو هێزە سۆسیالیستییە دیموکراتیکەکان دەکەین، کە بەڕاستی شەهیدەکانمان و هەموو بەها دیموکراسی و نەتەوەییەکانی خەباتی گەورەی 52 ساڵ بپارێزن و بژین و زیندوو بکەنەوە.
هەروەها دوازدەهەمین کۆنگرەی پارتی بە ڕێز و پێزانینەوە یادی شەهید سیری سورەیا ئۆندەری کردەوە، چونکە یەکێک بوو لەو کەسایەتیانەی کە هەوڵی زۆری لە ئامادەکارییەکان دا. ئەم پیاوە شایستە کە ماوەی 12 ساڵ یاوەری ڕێبەر ئاپۆ بوو، داوای لە هەموو لایەک کرد بۆ گەیشتن بە ئامانجی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی و ئاشتیخواز پێکەوە کار بکەن.
ئەنجامی کۆنگرەی دوانزەی پارتی و زانیاری ورد و بەڵگەنامەکان لەسەر ئەو بڕیارانەی، کە دراون، دوای تێکەڵکردنی ئەنجامەکان لە دوو بواری جیاوازدا، لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا لەگەڵ ڕای گشتیدا بڵاودەکرێنەوە.
لەسەر ئەو بنەمایانە، لە کەسایەتی شەهیدە گەورەکەمان، هەڤاڵێکی یەکەممان حاکی کارێر، جارێکی دیکە هەموو شەهیدە قارەمانەکان بە ڕێز و سوپاسەوە یاد دەکەینەوە. داوا لە گەلی نیشتمانپەروەر و دۆستانی دیموکراسیمان دەکەین کە لە هەموو بوارێکدا یادی شەهیدە قارەمانەکانمان بکەنەوە و خەبات بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر بەرز بکەنەوە.