28
سەڵاح بە باشترین یاریزانى لیڤەرپوڵ بۆ ئەم وەرزە دیاریکرا، کە بۆ سێیەم جارە ئەم خەڵاتە بەدەستدەهێنێت.
پێگەى فەرمى لیڤەرپوڵ لە تۆڕى ئێکس بڵاویکردەوە، محەمەد سەڵاحى میسرى هێرشبەرى یانەکەى خەڵاتى FWAى وەک باشترین یاریزانى لیڤەرپوڵ بۆ ئەم وەرزە 2024/2025 بەدەستهێناوە.
ئەمە بۆ سێیەم جارە هێرشبەرە میسریەکە ئەم خەڵاتە دەباتەوە، کە پێشتریش لە ساڵاتى 2018 و 2022 بەدەستیهێناوە.
سەڵاح لەم وەرزەدا ئاستێکى خەیاڵى لەگەڵ ریدز پێشکەشکرد، هەتا پێش ماڵئاوایکردنى لیڤەرپوڵ لە چامپیۆنز لیگ یەکێک بوو لە پاڵێوراوە بەهێزەکان بۆ بردنەوەى خەڵاتى تۆپى ئاڵتونى 2025.
سەڵاح تا ئێستا لەم وەرزەدا راستەوخۆ بەشدارى لە 56 گۆڵدا کردووە، 33 گۆڵ و 23 ئەسیستى لە 49 یاریدا تۆمارکردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەگەڵ لیڤەرپوڵ.