33
زووم..
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس بە زوومى راگەیاند، بەرەبەیانى ئەمڕۆ، لە گوندی گردی ماوانی ناحیەی دارەشەکران له قه‌زای پیرمام گه‌نجێك به‌ده‌ستڕێژی گوللـه له‌بەردەم ماڵه‌كه‌ی خۆیدا کوژرا.
کەسوکارى کوژراوەکەش بە زوومیان گوت، نزیک کاتژمێر سێى بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە بەردەم دەرگاکەى ماڵەکەى خۆیدا، ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان لە کوڕەکەیان بە ناوى کاروان محەمەد لێکردووە و کوشتوویانە.
زوومى هەولێریش گواستییەوە، هێزه ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستپێكردووه و تا ئێستا تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ئه‌و رووداوه ده‌ستگیرنه‌كراوه.
زوومى هەولێر دەشڵێ، گه‌نجه‌کە تەمەنى 30 ساڵ بووە و خێزاندار بووە و کارمەندى دژەتیرۆرى پارتی بووە، تا ئێستا هۆكاری رووداوه‌كه نه‌زانراوە