زووم..
تۆڕی ئێن بی سی نیوزـی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، خەرجیی بۆردومانەکانى ئەمریکا بۆ سەر حووسییەکان، تەنها لە مانگى ئازاری ئەمساڵدا زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بووە.
تۆڕەکە لەسەر زاری گەورە بەرپرسانى ئەمریکاوە ئامارەکەى ئاشکراکردووە، دەڵێن وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا نزیکەى دوو هەزار بۆمب و مووشەکى لە هێرشەکانى یەمەن دژی حووسییەکان بەکارهێناوە، تێچووى دروستکردن و بەکارهێنانى بۆمبەکان 775 ملیۆن دۆلار بووە.
لە زانیارییەکاندا هاتووە، سوپای ئەمریکا نزیکەى 75 مووشەکی جۆری تۆماهۆکی لەو هێرشانە بەکارهێناوە، نرخی هەر یەکێکیان یەک ملیۆن و 900 هەزار دۆلارە، لە هەمان ئەو مانگەدا 20 مووشەکى جۆری کرۆزـی بەکارهێناوە، نرخى هەر دانەیەک لەو مووشەکانە، یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە.
هاوکات بەرگریی ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلاری بۆ گواستنەوەى سیستمى بەرگریی جۆری پاتریۆت خەرجکردووە.