32
زووم..
سەرنوسەری رۆژنامەی سەربەستیەت لە توركیا رایگەیاند، پەکەکە کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی خۆی ئەنجامداوە و لە رۆژانی داهاتوودا ئەنجامەکانی بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت.
یەڵدیری ئۆغور، رۆژنامەنووسی تورک لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤیزیۆنیدا دەڵێت: وەک بیستومە پارتی كرێكارانی کوردستان کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی خۆی لە سێی ئایار دەستیپێکردووە و کۆنگرەکە چەند رۆژێکی خایاندووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، رۆژنامەنوسانی نزیک لە پەكەكەش بابەتی هاوشێوە بڵاو دەکەنەوە و کۆنگرەکەش لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچووە کە تیایدا ئۆجالان بە تەلەفۆن بەشداریی کردووە.
ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا رایگەیاند: ئەمڕۆ یان سبەی پەکەکە چەک دادەنێت و هەڵدەوەشێتەوە و سەردەم و قۆناغێكی نوێ دەستپێدەكات.