زووم..
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، بەمزووانە دامەزراوەیەکی نوێ ئەرکی دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان لە کەرتی غەزە دەگرێتە ئەستۆ.
تامی بروس بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکەن کە ببێتەهۆی گەیاندنی خێرای هاوکارییە مرۆییەکان بە غەزە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی دامەزراوەکە نەدا و تەنها گوتی، بەمزووانە دامەزراوەکە خۆی راگەیەندراوێک لەو بارەیەوە بڵاودەکاتەوە و بەزووترین کات هاوکارییە مرۆییەکان دەگاتە غەزە.
هێشتا زانیاریی ئەوتۆ لەبارەی ئەم دامەزراوەیەوە نییە، بەڵام پێشتر لە مانگی شوباتەوە دامەزراوەیەکی قازانج نەویست لەژێر ناوی “دامەزراوەی مرۆیی غەزە” لە سویسرا تۆمارکراوە کە بارەگاکەی لە جنێفە.
لە رۆژی 2ـی مانگی ئازاری رابردووەوە کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەزە دەستیان پێکردەوە، رێگە نەدراوە بە چوونەژوورەوەی هیچ هاوکارییەکانی مرۆیی بۆ غەزە لە کاتێکدا دوو ملیۆن و 400 کەس هێشتا لەو کەرتە دەژین.